ئەمڕۆ هەینی ١١ ی حوزەیران لە سلێمانی تەرمی ژنێک بە سووتێنراوی دوای کووشتنی بەسوتێنراوی دۆزرایەوە.
بەپێی سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیس ئەو ئافرەتە تەمەنی ٣١ ساڵە و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە زمانی ئینگلیزیدا، دوای ئەوەی بە فیشەک کوژراوە و سووتێنراوە فڕێدراوە.
سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی لە راگەیاندنێکدا ئاشکرای دەکات، بەپێی توێکاری تەرمەکە رووداوەکە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێرە روویداوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لە لایەن پۆلیسی سلێمانی و بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.