ئه‌ندامێکی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت" ته‌حه‌دای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا نرخی لیترێك به‌نزین ده‌كه‌نه ٤٨٠ دینار".
مژده مه‌حمود ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی" دوای كۆمه‌ڵێك به‌دواداچون و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ندێ بازرگان و كۆمپانیا، گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ڕێگری نه‌كات ئه‌وه له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا نرخی به‌نزین ده‌كه‌ین به ٤٨٠ دینار، به‌ڵام چونكه ئه‌و دو حیزبه بۆ كۆمپانیاكانی خۆیان قۆرخیان كردوه، ناهێڵن كه‌سی تر به‌نزین داخڵ بكات و خۆیان به‌ئاره‌زوی خۆیان نرخه‌كه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه".
راشیگه‌یاند" ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك باری سه‌رشانی خه‌ڵكی گران كردوه، له‌لایه‌ك موچه نادات به‌خه‌ڵك، له‌لایه‌كی تر باجی له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد كردوه‌و به‌نزین و هه‌مو كه‌لوپه‌لێكی له‌سه‌ر هاوڵاتیان گران كردوه".
پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ باس لەوەش دەکات، دوباره ته‌حه‌داتان ده‌كه‌م، كه ئێوه راستده‌كه‌ن و ئه‌و زیاده‌ی پاره‌ی به‌نزینه نادزن بۆ خۆتان، ئه‌وا ڕێگه بده‌ن نرخی به‌نزین بكه‌ین به‌و نرخه‌ی كه ئه‌یڵێین.