بە بڕیارێكی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە سبەینێوە دەوامی فەرمانگە حكومیەكان یەك كاتژمێر كەم دەكات.
دەقی راگەیەندراوەكە:
سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان دەكات بە تایبەتی موسڵمانانی هەرێمی كوردستان و عیراق. هیوادارین ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و بەرەكەت و قبووڵكردنی عیبادەتی هەموو لایەك.
بەم بۆنەیەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێ كە دەوامی فەرمی یەك كاتژمێر كەمبكرێتەوە.