به‌رده‌ڕه‌ش.. پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ گوللـه‌ كوژرا

شەوی رابردوو لە قەزای بەردەڕەش تەرمی پێشمەرگەیەك دۆزرایەوە كە شوێنەوارى گوللـە بەسەر جەستەیەوە دیار بووە. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، درانگانی شەوی رابردوو لەلایەن کەسێکی نەناسراوە دەستڕێژی گولـلە لە ژن و پیاوێک کراوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا بوون.

ئەوەش هاتووە، لە ئاکامدا پیاوێکی تەمەن ٥٥ ساڵ کە پیشەی پێشمەرگە بووە کوژراوە و تەرمەکەی گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی شاری دهۆک.

لەئێستادا لەلایەن پۆلیسی دهۆک دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری روداوەکە دەرچووە.



AM:09:42:17/06/2021