تەكسی‌‌و پاس‌و ئۆتۆمبێلی‌ تایبەت‌ لەم شوێنانە بەنزین وەردەگرن

بەنزینخانەكانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دابەش دەكرێن بەسەر بەنزیخانە حكومییەكان‌و بەنزینخانە بارزگانییەكان، هەروەها بەنزیخانەكانیش بۆ تەكسی‌‌و پاس‌و ئۆتۆمبێلی‌ تایبەت‌و خانمانی‌ شۆفێر جیادەكرێتەوە.
جەمال عەلی بەڕێوەبەری‌ دابەشكردنی‌ بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە لەشاری سلێمانی 27 بەنزینخانە بەنزینی‌ حكومی‌ بەنرخی‌ (500) دینار بۆ هەر لیترێك دابەشدەكەن‌و هەروەها 24 بەنزینخانەش بەنزینی‌ بازرگانی‌ بەنرخی‌ زیاتر لە 1000 دینار دابەشدەكەن.
لەنێو بەنزینخانە حكومییەكاندا چوار بەنزینخانە تایبەت دەكرێت بە ئۆتۆمبێلی‌ تەكسی‌ كە بریتین لە بەنزینخانەكانی‌ (چوارباخ، ئازادی‌، شەنگ‌، میركۆ)، هەروەها هەر دوو بەنزینخانەی‌ (هەڵوێست ‌و برایەتی)‌ تەنها بەنزین بۆ فەرمانگە حكومییەكان دابیندەكەن.
ئاماژە بەوەش دەكات بەنزینخانەكانی (دابان ‌و رۆژ) تەرخانكراوە بۆ ئۆتۆمۆبێلە نەفەرهەڵگرەكان (پاس) ، هەروەها بەنزینخانەی‌ (توی‌ مەلیك) تەرخانكراوە بۆ خانمانی شۆفێر.
بەپێی دابەشكردنەكە ئەو بەنزینخانانەی‌ بەنزین بەسەر ئۆتۆمبێلی‌ تایبەتدا دابەشدەكەن بریتین لە بەنزینخانەكانی (پێشەوا، قەیوان، كازیوە، دۆڵەڕوت، بینایی‌، ئاشتی‌، سارا، چەمی‌ رێزان، مژدە، ژاڵە، تاسڵوجە، بازیان، جوانڕۆ، هەڵەبجە، تانجەرۆ‌ و رۆژهەڵات).




AM:11:41:28/06/2014