لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی زاویتە لە دهۆک، بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ کەسێک برا بچووکەکەی خۆی بە گووللە کوشت.
هێمن سلێمان وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" كاتژمێر ٤:٣٠ خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٢ی حوزەیران له گوندی ته‌له‌وه له شارۆچكه‌ی زاویته سەر بە پارێزگای دهۆک كه‌سێك بە گووللە کۆتایی بە ژیانی برا بچووكه‌ی خۆی هێنا".
ئاماژەی بەوەش كرد، تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی پۆلیسی شارەکە کردووە و دانى بەوەدا ناوە كه سه‌ره‌تا ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوانیان دروستبووه، کە دەمەقاڵێکە لەسەر ئەوە بووە برا بچووکەکەی بە قسەی خێزانەکەی ناکات و شەوان درەنگ دەچێتەوە ماڵەوە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه ناوی (ع، ح، ب) و له‌دایكبووی ساڵی ١٩٩٩ یه و ته‌رمه‌كه‌ی له گونده‌كه‌ی خۆیان به‌خاك سپێردراوه، لە ئێستاشدا دۆسییەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.