دوای ئهوهی دوێنێ له كۆنگره رۆژنامهوانیهكهی
خۆی و وهزیری دهرهوهی بهریتانیا، رایگهیاند، مادهی 140 جێبهجێكراوه و
قسهی لهسهر ناكهین، ئهمڕۆش مهسعود بارزانی له پهیجی تایبهتی خۆی رونكردنهوهیهكی
سهبارهت بهو مادهیه بڵاوكردهوه.
مهسعود بارزانی له رونكردنهوهیهكهیدا، دهڵێ:
" كە كاتی خۆی، ماددەی (140)ـمان پەسەند كرد مانای ئەوە نەبوو گومانمان لە كوردستانیبوونی
ئەو ناوچانە هەیە كە دەكەوتە سنووری ئەم ماددەیە بەڵكو بۆ ئەوە بوو كە بەهۆی چارەسەرێكی
یاسایی و ئاشتیانە و دەستووری كێشەكە یەكلایی ببێتەوە، بەڵام دوای دە ساڵ چاوەڕوانی
حكوومەتی عێراقی پابەند نەبوو بە جێبەجێكردنی ئەم ماددەیە".
ههروهها له رونكردنهوهكهدا، بارزانی نوسیویهتی:
" چوونی پێشمەرگە بۆ ئەم شوێنانە بە مانای ئەوە نییە كورد لەم ناوچانە بەزۆر خۆی
دەسەپێنێت. ئێمە بەوپەڕی شەفافییەت لەڕێی ڕیفڕاندۆم ڕای دانیشتوانی ناوچەكە وەردەگرین
و ڕێزی ئەو ڕایەیش دەگرین و پابەند دەبین و ئیتر پێویست ناكات چیتر باسی ماددەی
(140) بكرێت یاخود پرسیار دەربارەی ئەو ماددەیە بكرێت">
دهقی رونكردنهوهكه:
سەبارەت بە مادەی (140)ـی دەستووری عێراقی بە پێویستی
دەزانم لەمبارەیەوە وێنەكە ڕوونتر بكەمەوە.
كە كاتی خۆی، ماددەی (140)ـمان
پەسەند كرد مانای ئەوە نەبوو گومانمان لە كوردستانیبوونی ئەو ناوچانە هەیە كە دەكەوتە
سنووری ئەم ماددەیە بەڵكو بۆ ئەوە بوو كە بەهۆی چارەسەرێكی یاسایی و ئاشتیانە و دەستووری
كێشەكە یەكلایی ببێتەوە، بەڵام دوای دە ساڵ چاوەڕوانی حكوومەتی عێراقی پابەند نەبوو
بە جێبەجێكردنی ئەم ماددەیە.
بوونی هێزی پێشمەرگەیش لەم ناوچانە شتێكی تازە نییە،
هەر لە ساڵی (2003)ـیەوە پێشمەرگە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق و لە هەندێ شوێنیش
بە تەنیا بەشێك لە شوێنەكانی دەپاراست و لە هەندێ ناوچەیش سوپای عێراقی بەتەنیا ئەركی
پاراستنی لەسەر شان بوو، بەڵام دوای ڕووداوەكانی ئەم دواییە سوپای عێراق پاشەكشەی كرد
و ئەم ناوچانەی جێهێشت و هێزی پێشمەرگەیش بۆ پارێزگاییكردن لە سنوورەكانی كوردستان
و سەروماڵی خەڵك و ڕێگەترن لە پێشڕەویی تیرۆریستان ئەركی پارستنی ئەو شوێنانەی گرتە
ئەستۆ.
چوونی پێشمەرگە بۆ ئەم شوێنانە بە مانای ئەوە نییە
كورد لەم ناوچانە بەزۆر خۆی دەسەپێنێت. ئێمە بەوپەڕی شەفافییەت لەڕێی ڕیفڕاندۆم ڕای
دانیشتوانی ناوچەكە وەردەگرین و ڕێزی ئەو ڕایەیش دەگرین و پابەند دەبین و ئیتر پێویست
ناكات چیتر باسی ماددەی (140) بكرێت یاخود پرسیار دەربارەی ئەو ماددەیە بكرێت.