حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، بڕی (دوو ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن) دینار بۆ بابه‌تی وشكه‌ساڵی دابینبكات.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠٠) لە رێکەوتی ٢٠٢١/٤/٢١، کە تایبەت بوو بە بابەتی وشکە ساڵی لە ھەرێمی کوردستان، بڕی (٢,٥٠٠,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار خەرجکرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم بڕە پارەیە بۆ چارەسەری کێشەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان وەک ھەنگاوی یەکەم لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان خەرج دەکرێت.