شاسوار عەبدولواحید: له‌ هه‌ر لیترێك به‌نزین ٢٠٠ دینار وه‌ك سه‌رانه‌ وه‌ردەگیرێت

سەرۆکی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت" له‌ هه‌ر لیترێك به‌نزین ٢٠٠ دینار وه‌ك سه‌رانه‌ وه‌رگیرێت".

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کەمێک پێش ئێستا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" پاڵاوگەکانی ناوخۆ تەنی بەنزینیان کردووە بە ٦٤٠ دۆلار لە ئێستادا و نرخەکەیان بەرزکردووەتەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر بەنزین لە دەرەوە هاوردە بکرێت سەرانە و پارەی زیادەی لێوەردەگیرێت لەلایەن حکومەت و حزبەوە.

شاسوار عەبدولواحید ئاشکراشیکرد، لە زەوییەکی نزیک لە چاڤی لاند بە عەداد بەنزین دەفرۆشن بە ٥٠٠ دینار. 

دەشڵێت" لەگەڵ بەنزینخانەکان قسەکراوە بەڵام پەشیمان کراونەتەوە کە بەنزینەکە لەڕێگەی ئەوانەوە بفرۆشرێت".

سەرۆكی نەوەی نوێ لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، كە ساختەكاری لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا وەكو كارێكی ئەستەمی لێهاتووە و ئەمجارە هەموو نەتەوە یەكگرتووەكان و جیهان چاودێری هەڵبژاردنەكان دەكەن. 

ڕاشیگەیاند" ئەوان ئامادە نین بچنە هیچ هاوپەیمانییەكەوە كە پارتەكانی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستانی تێدا بێت". 


AM:11:40:24/06/2021