له‌سه‌ر لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم که وتی ماده‌ی 140 ته‌واو بووه‌و جێبه‌جێکراوه، عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان هاتنه ده‌نگ، عه‌ره‌ب ده‌ڵێن" که‌رکوک ئۆتۆمبیلێک نییه لێخوڕی بۆ کوردستان"، تورکمانه‌کانیش به بریارێکی تاکڕه‌وانه‌ی ده‌زانن.
شێخ وه‌سفی عاسی نوێنه‌ری عه‌ره‌به‌کانی که‌رکوک به ماڵپه‌ڕی (مسله)ی راگه‌یاند " کاتی وتنی ئه‌و قسانه‌ی بارزانی له‌شوێنی خۆیدا نه‌بوو، ئه‌و بارودۆخی خراپی ئه‌منی قۆسته‌وه‌و وتی ماده‌ی 140 کۆتایی هاتووه".
ئه‌و وتی له‌دروستبوونی هه‌ر قه‌یرانێک له وڵات‌دا به‌رپرسانی کورد به‌تایبه‌تی به‌رپرسانی پارتی ده‌ر‌ده‌چن و لێداون ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیاتر ئاڵۆزکردنی کێشه‌کان، نه‌ک چاره‌سه‌رکر‌دنی".
تورکمانه‌کانیش له‌به‌ییانه‌مه‌یه‌کدا ده‌ڵێن " لێدوانه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم شه‌قامی تورکمانی نیگه‌ران کردووه‌و، ئه‌مه تاکڕه‌وییه‌و هه‌ر شێوه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌یه وڵاتی گه‌یانده ئه‌م ئاسته‌و بژارده‌ی شه‌راکه پێویست ده‌کات دووربێت له سه‌پاندنی سیاسه‌تی ئه‌مری واقیع و بڕیاری تاکره‌وانه‌وه".