پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت" بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر سێ تۆمەتبارمان دەستگیر كرد كە ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵیان بەكارهێناوە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر لە شەقامی 120 مەتری، سێ مێرد منداڵیان بە ناوەكانی (ی،م،ع) و (ن،ا،ا) و (س،ن،گ) بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) دەستگیرکردووە".
باسی لەوەشکردووە، لەكاتی دەستگیركردنیاندا دەست بەسەر كۆمەڵێك كەلوپەلی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەردا گیرا، بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەكان، رادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باشوور كراون.