وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له بانگه‌وازێكدا رایدەگەیەنێت" له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو زیادكردنێكی ئاشكرا بۆ 423 مادده‌ی جۆراوجۆری كاره‌بایی و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی ئه‌نجام ده‌درێت".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کەوردستان لە بانگه‌وازێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەپێی فەرمانی وەزاریی ژمارە 7172 لە 3-5-2020، پاڵپشت بە نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ژمارە 4991 لە 16-8-2020 بڕیار درا ڕۆژی سێشەممە 10-8-2021 لە بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتیی سەربازی، زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ 423 ماددەی جۆراوجۆری کارەبایی و کەرستەی بیناسازی بکرێت".
له به‌شێكی تری بانگه‌وازه‌كه‌دا ئەوەش هاتووه، کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم بانگەزارە لە ڕۆژنامەی فەرمی دەکەوێتە ئەستۆی ٸەو کەسەی بۆی دەردەچێ.