شاره‌وانی سلێمانی له‌سه‌ر رووخانی ژوور و سیاجی مزگه‌وتی به‌هه‌شت ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" مزگەوتی بەهەشت هەستاوە بە دروستكردنی ژوور و دیوارێك لەسەر موڵكی شارەوانی سلێمانی بەبێ رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار و ئەو شوێنەی داگیركردووە".
لهرونكردنهوهکەدا شاره‌وانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" به‌شی لابردنی سه‌رپیچی و زیاده‌ڕۆیی ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی پاراستنی موڵكی گشتیه و رێز له‌ھه‌مو به‌ھا ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌گرێت، سه‌باره‌ت به‌روخاندنی ژور و سیاجی مزگه‌وتی به‌ھه‌شت كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبوته‌وه و به‌لارێدا براوه، ده‌مانه‌ویت راستی بابه‌ته‌كه بۆھهمولایك رونكهینهوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، مزگه‌وتی به‌ھه‌شت ھه‌ستاوه به‌دروستكردنی ژور و دیوارێك له سه‌ر موڵكی شاره‌وانی سلێمانی به‌بێ ره‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و ئه‌و شوێنه‌ی داگیركردوه، پێشتر به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگاداركراوه‌ته‌وه كهھهستێت به‌لابردنی زیاده‌ڕه‌وییه‌كان، به‌ڵام پابه‌ند نه‌بوو.
شاره‌وانی سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد، سه‌باره‌ت به‌روخاندنی ژوری تایبه‌ت به شوشتنی مردوه ئه‌مه دوره له‌ڕاستیه‌وه، چونكه ھه‌مو مزگه‌وتێك له‌نه‌خشه‌ی مزگهوتكهدا ژوری بۆ جیاكراوه‌ته‌وه كه له‌ناو بینای مهزگهوتهكهدایه.
شاره‌وانی سلێمانی داواش له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كات، له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ھهرھهواڵێكدا به‌دوای راستی و دروستی بابه‌ته‌كه‌دا بگه‌ڕێن.