بارزانی داوای هاوكاری له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ڵامی داوایه‌كی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سه‌باره‌ت به‌هاوكاریكردنی عیراق بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه‌ی كه‌ئێستا تێی كه‌وتووه ئاماژه به‌وه ده‌كات: چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سیاسه‌ته له به‌غدا بگۆڕێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه كۆپیه‌كی ده‌ست نه‌وا كه‌وتووه رۆژی یه‌كشه‌ممه 29ـی 6ـی 2014 له سه‌لاحه‌دین مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نیكۆلای مێلادینۆڤ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه له‌دیدارێكدا مێلادینۆڤ به‌ناوی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سوپاسی هه‌رێمی كوردستانی كردوه بۆ به‌هاناوه چوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كان كه به‌هۆی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌وه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ـی 6ـی 2014 له سه‌لاحه‌دین به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌رێز نیكۆلای مێلادینۆڤ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیداره‌كه‌دا سه‌ره‌تا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌م دیداره، هه‌روه‌ها به‌ناوی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سوپاسی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ به‌هاناوه چوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كان كه به‌هۆی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌وه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، ڕاشیگه‌یاند كه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی مرۆیی بۆ ئاواره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منیی ئێستای عێراق خرایه به‌رباس نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق نیگه‌رانیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌كان ڕاگه‌یاند و به پێویستیشی زانی كه ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی بژارده‌ی یه‌كه‌م بێت و ده‌ستووری عێراق بكرێته بنه‌ما، چونكه ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ناوچه سوننه‌نشینه‌كانن ته‌نیا گروپی تیرۆریستی نین، به‌ڵكو گروپی سیاسییش هه‌ن كه ته‌نیا ده‌یانه‌وێ مافیان هه‌بێت و ڕێزیان لێ بگیرێت، هه‌روه‌ها پێویسته كێشه‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش چاره‌سه‌ر بكرێن و كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی باشووری عێراقیش چاره‌سه‌ر بكرێت كه له‌ساڵانی ڕابردوودا به‌ته‌واوی پشتگوێ خراون و هیچ بووژانه‌وه و پێشكه‌وتنێكیان تێدا به‌دی نه‌هاتووه.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق داوای له سه‌رۆك بارزانی كرد كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێشوو ڕۆڵی هه‌بێت له هاوكاری كردنی عێراق بۆ ده‌رباز بوون له‌م قه‌یرانه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ له عێراق كه له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و هاوكاریی هه‌موو لایه‌نه‌كان بێت.
له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی وێڕای به‌خێر هێنانی شاندی میوان، تێڕوانینی هه‌رێمی كردستانی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئێستای عێراق ڕوون كرده‌وه و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له ده ساڵی ڕابردوودا نه‌رمییه‌كی زۆری نواند و هه‌میشه ئاماده بووین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌ڵام هاوپه‌یمانه‌كانمان له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كان به‌رده‌وام پاشه‌كشه‌یان ده‌كرد و به‌داخه‌وه به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی به‌غدا و پشتگوێ خستنی لایه‌نه‌كانی تر كێشه‌كان قووڵتر بوون و گه‌یشتینه ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا. بۆیه چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سیاسه‌ته له به‌غدا بگۆڕێت و ئه‌وانه‌ی هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه‌ن دان به شكستی سیاسه‌تی خۆیاندا بهێنن و ڕێگه له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌یه‌كی نوێی سیاسی بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان چیتر ئاماده نییه باجی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی به‌غدا بدات، ئێستا به‌هۆی شكستی ئه‌وانه‌وه‌یه كه تیرۆریستان بوونه‌ته هاوسنووری هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سنووره‌كان و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی ئه‌و ناوچانه ده‌پارێزن.
سه‌باره‌ت به كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی نزیك هێڵی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه، سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و شوێنانه خاكی كوردستانن و پیشمه‌رگه بۆ پاراستنیان و پارێزگاری كردن له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌وێن و له‌وێ ده‌مێننه‌وه و ئێستا ماده‌ی ١٤٠ كۆتایی هاتووه، كوردستان ڕێز له نه‌ته‌وه‌كانی تری ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌گرێت و ڕاپرسییه‌كی شه‌فاف ئه‌نجام ده‌ده‌ین و بۆ ئه‌وه‌ش داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین هاوكاریمان بكه‌ن.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و دانیشتی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خرایه به‌ر باس.
PM:05:28:29/06/2014