سه‌رنوسه‌ری خه‌ندان، ده‌ستی له پۆستی سه‌رنوسه‌ری وێب سایته‌كه كێشایه‌وه‌و خه‌ندانیش بڕیاریدا ئاڵوگۆڕ له‌پۆسته‌كاندا بكات.
ئه‌مرۆ سه‌رنووسه‌ی ماڵپه‌ری سایتی خه‌ندان که به‌پرخوێنه‌رترین سایتی کوردی داده‌نرێ ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه.
ماڵپه‌ره‌که له‌میانه‌ی هه‌واڵیکدا بڵاویکردۆته‌وه که ده‌زگای خه‌ندان، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سیروان غه‌ریب، سه‌رنوسه‌ری خه‌ندانی قبوڵكرد و بڕیاریشیدا چیدی ئه‌و پۆسته له سایته‌كه‌دا نه‌مێنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ هۆکاری ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که بکات.
ده‌زگای خه‌ندان سوپاسی ئه‌وانه ده‌کات که سه‌رنوسه‌ری ماڵپیه‌ره‌که‌بوون که دواترینیان رۆژنامەنوس (سیروان غەریب ) بوو، ئاماژه‌ش بۆ سیروان غه‌ریب ده‌کات کە لەسەردەمی کارکردنیدا ماڵپەری خەندان زیاتر پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینی هەوڵەکانی جێگەی بەرز نرخاندنە.
ماڵپەره‌که بڵاویکردۆته‌وه که خەندان جیاواز لەو تەقلیدەی کە پێشتر لە خەندان و میدیای کوردی پەیرەو کراوە ، لە ئێستادا بەدواوە، پیشەی سەرنوسەر ناهێڵیت و (بەرێوەبەری بەرپرس ) دیاری دەکات کە کاری بەرێوەبردنی ماڵپەرەکە لە رووی رۆژنامەوانی و تەکنیکیەوە دەگرێتە ئەستۆ و رۆژنامەنوس (ئاراز جەمال ) ئەو ئەرکەی پێدەسپێردرێت .
سیروان غه‌ریب، داوا له ستافی وێب سایتی خه‌ندان ده‌کات که كه وه‌ك چۆن هاریكاری ئه‌ویان کردووه، ئاواش هاریكاری ئاراز جه‌مال بكه‌ن.
سیروان غه‌ریب رونیكرده‌وه كه هه‌تا بڵاوكرده‌نه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه"خه‌ندان هه‌ر پێشه‌نگه‌و هیوادارم هه‌ر به پێشه‌نگی بمێنێته‌وه، چونكه ستافه‌كه‌ی له‌رووی پرنسیپه‌كانی كاری رۆژنامه‌گه‌ریشه‌وه پێشه‌نگن".
سیروان غه‌ریب ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه کاری رۆژنامه‌نووسی ده‌کات و له‌سه‌ره‌تای ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی هاوڵاتیشه‌وه وه‌ک یه‌که‌م رۆژنامه‌ی ئه‌هلی کاریکردووه‌و به‌یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی رۆژنامه‌ی ئاوێنه داده‌نرێت و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی ئاوێنه بووه که ئه‌و ده‌مه یه‌کێک بووه له‌پڕ خوێنه‌رترین ماڵپه‌ڕی کوردی.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له‌ئه‌کاونتی فه‌یسبووکی سیروان غه‌ریب خۆی ستافی خه‌ندان زۆربه‌یان کار‌و چالاکییه‌کانی سیروان غه‌ریب به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و نیگه‌رانن بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی.