لاهور جەنگی سەردانی بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان دەکات
ئەمشەو ١١ی تەموز لاهور تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی لە دەباشان لە مالەکەی تاڵەبانی دەکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ماڵپەڕی " سپی " لە چەند سەرچاوەیەکەوە دەستیکەوتووە ئەمشەو لە کاتژمێر ٨:٣٠ ەوەوە لاهور تاڵەبانی سەردانی بافڵ تاڵەبانی کردووە بە ئامادەبوونی ئاراسی شێخ جەنگی، برای لاهور، چەند کاتژمێرێک پێکەوە دانیشتوون و پێش ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بە ماوەیەکی کەم کۆبوونەوەکە کۆتایی هاتووە.
تا ئێستا نەزانراوە ئەنجامی کۆبوونەوەکە چی بووەو، میدیای نزیکی هەردوو هاوسەرۆکیش هیچ زانیارییەکیان لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە.
ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ بەفەرمی و به ئامادهبوونی قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی حكومهتی ههرێمی كوردستان و بافڵ تاڵەبانی، هاوسهرۆكی یهكێتی نیشتمانی كوردستان له بارەگای دژەتیرۆر بهرپرسی نوێی دژه تیرۆر دهستبهكاربوو، هاوكات ههر ئهمڕۆ یهكشهممه قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی کرد و ئەژی ئەمینی وەک سەرۆکی نوێی دەزگای زانیاری ناساند.( بەرپرسە کۆنەکانی ئەو دوو پۆستە وا ناسراون کە سەر بەباڵی لاهور جەنگین).
AM:12:24:12/07/2021