بۆ پێكهێنانی حكومەتی‌ خۆجێی‌ سلێمانی گۆڕان‌و كۆمەڵ‌و یەكگرتوو كۆدەبنەوە

بۆ پێكهێنانی حكومەتی‌ خۆجێی‌ سلێمانی كۆبونەوەی‌ نێوان هەرسێ‌ وەفدی‌ دانوستانكاری‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان‌و كۆمەڵ‌و یەكگرتووی‌ ئیسلامی‌ دەستیپێكرد.
هەوڵەكان بۆ گەیشتن بەڕێكەوتن لەسەر پێكهێنانی‌ حكومەتی‌ خۆجێی‌ سلێمانی بەردەوامەو وەفدی‌ دانوستانكاری‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان‌و كۆمەڵ‌و یەكگرتووی‌ ئیسلامی‌، لەبارەگای‌ مەكتەبی‌ سیاسی‌ كۆمەڵی ئیسلامی كۆدەبنەوە.
رۆژی‌ سێشەممەی‌ رابردوو یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو، لەو كۆبوونەوەیەدا بەكۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن، بریاردرا كە لە یەك رۆژ تاكو 15 رۆژ مۆڵەت بدرێت بە لایەنەكان لە پارێزگای سلێمانی بۆئەوەی گفتوگۆكانی نێوانیان كۆتایی پێبهێنن سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتێكی خۆجێی بنكە فراوان لە پارێزگای سلێمانی.




PM:12:08:30/06/2014