ئەمڕۆ لەشاری هەولێر لە ئاکامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوڕێک برا گەورەکەی خۆی کوشت، هەروەها پۆلیس تا ئێستا لەسەر رووداوەکە هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاونەکردۆتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆمەڵگەی شاوێس لە شاری هەولێر بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوڕێک کۆتایی بە ژیانی برا گەورەکەی خۆی هێنا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لەئێستادا تهرمهكهی رهوانهی پزیشكی دادوهری هەولێر كراوە، هاوکات لهلایهن هێزە ئەمنییەکان لێكۆڵینهوه له رووداوهكه دهستی پێكردووه.