شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات، کە لە ڕۆژانی جەژنی قوربان پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە، بەجۆرێک لە هەندێک ناوچەی هەرێم دەگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ھاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی گەرم و شێدار لە باشووری عیراقەوە لە رۆژانی ١٨ی مانگ بۆ ٢١ی ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز پێشبینی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی پلەکانی گەرما دەکەن لە تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عیراقدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە" بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە جۆرێکە لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بۆ نێوان ٤٥ بۆ ٤٩ پلەی سیلیزی و لەناوچەکانی گەرمیان بەرزدەبێتەوە بۆ نێوان ٤٠ تا زیاتر لە ٥٠ پلەی سلیزی".