وه‌زیری ته‌ندروستی سامانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بوو به‌یه‌كه‌م وه‌زیر كه فۆڕمی ده‌سته‌كه‌یانی پڕكردوه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامانی پله داره‌كان.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سپی میدیا نێردراوه، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌مڕۆ 30/6/2014 به‌رێز د. ڕێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید كه‌ریم وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فۆڕمی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامانی بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕانده‌وه".
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیدا هاتووه"به‌وپێیه وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌بێته یه‌كه‌م وه‌زیری كابینه‌ی هه‌شته‌م كه فۆڕمی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامانی بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی گه‌ڕاندبێته‌وه".
PM:02:24:30/06/2014