مسعود بارزانی فه‌خری که‌ریم پێشنیار ده‌کات بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار، هێرۆ ئیبراهیم به‌توندی ره‌تیده‌کاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداری به‌رپرس به سپی میدیای راگه‌یاند دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر که‌سایه‌تی سیاسی ناسراوی عێراقی فه‌خری که‌ریم زه‌نگه‌نه په‌یوه‌ندی ده‌کات به هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که‌سایه‌تی ده‌ستڕۆشتووی ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و پێیده‌ڵێت که "بارزانی بانگی کردووم و رایسپاردووم قسه له‌گه‌ڵ ئێوه‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا بکه‌م، تا پشتگیریم بکه‌ن ببمه سه‌رۆک کۆماری عێراق، بارزانی پشتگیریم ده‌کات".
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باس له‌وه ده‌کات که په‌یوه‌ندییه‌که له ریگای ته‌له‌فوونه‌وه بووه‌و هێرۆ ئیبراهیم زۆر به‌تووندی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌و پێی وتووه " راسته مام جه‌لال نه‌خۆشه، به‌ڵام یه‌کێتی ماوه‌و پشکی سه‌رۆک کۆماریش پشکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به‌سپی میدیای راگه‌یاند فه‌خری که‌ریم له‌لای هه‌ندێک که‌س ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌تایبه‌تی که قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا کردووه " ئه‌و پشتگریکردووه"، به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌گۆڕانه‌وه ئه‌م قسانه‌ی پشتڕاستنه‌کردۆته‌وه.
ئه‌و سهرچاویهی وتی" ئه‌م هه‌وڵه‌ی پارتی و فه‌خری که‌ریم پووچه‌ڵ بۆته‌وه به‌تایبه‌تی که هێرۆ ئیبراهیمه‌وه زۆر به‌توندی وه‌ڵامی ناوبراوی داوه‌ته‌وه.