هەپەگە لەبارەی دروستبونی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گرژییەكەی ئەمڕۆی چیای مەتین ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت" هێزەکانی پارتی پێشڕەویان کردووە بۆ شوێنی گەریلا و لە ناوچەکەشدا چەکی قورسیان تەقاندووە و ناکۆکی دروست بووە".
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگەیاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه)، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان ڕۆژی 5ی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ به شێوه‌ی هێرشێك هاتنه ناوچه‌ی نێوان گردی چارچه‌ل و گردی هه‌كاری له هه‌رێمی مه‌تینا و خۆیان جێگیر كرد، سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌و بانگ و هۆشدارییانه، له دروستكردنی په‌رژین له‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وام بون، ڕێگا نوێیان دروستكردوه و هێز و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیان گواستوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی زۆر و به تایبه‌تیی، له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای به‌ره‌به‌یانی 24ی (ته‌موز/7)ی 2021یشدا، ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه له گردی چارچه‌ل ده‌ستپێكرد و و هه‌وڵیدا به‌ره‌و شوێنی گه‌ریلا بجوڵێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وه‌ك پێشتر به ڕای گشتییمان وتبوو، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه باسیكرا، ناوچه‌ی بنه‌ڕه‌تیی هێزه‌كانی گه‌ریلایه كه ساڵانێكه له‌وێ دامه‌زراوه، له‌نێوان گه‌ریلا و هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كه تازه هاتونه ناوچه‌كه، مه‌ودایه‌كی كه‌م هه‌یه.
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند" له ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنی هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ره‌و بازگه‌كانی گه‌ریلا، ناكۆكییه‌كی كورت خایه‌ن دروستبوه و هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش چه‌كی قورسیان له ناوچه‌كه ته‌قاندوه، له ئه‌نجامدا ئاگر كه‌وتوه‌ته‌وه و هاوكات جموجوڵی زۆری فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و فڕۆكه‌ی پشكنینی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌دا به‌رده‌وامه".