یەکێتی و گۆڕان لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی تەمووز بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە و پرسی سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەی نێوانیان گفتۆگۆ دەکەن. 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان یەکێتیی و بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی باڵا بەڕێوەدەچێت. 

هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، لە کۆبوونەوەکەدا ئەگەر زۆرە پرسی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان یەکلابکرێتەوە بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

پێشتر لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی هاوپەیمانی کوردستان بوو، بەڵام دوای گۆڕانكارییەكانی ناوخۆی یەكێتی، دەستی لەکارکێشایەوە. 



AM:10:06:29/07/2021