ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" له سلێمانی و چەمچەماڵ دوو تۆڕی مه‌ترسیداری داعش ده‌ستگیركران كه گروپێكیان به‌نیازی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه بوون له هه‌رێمی كوردستان".
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر فه‌رمان و راسپارده‌ی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كان، له رۆژانی 13 و 23 و 25ی (ته‌موز/7)ی 2021 له سێ ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا له پارێزگای سلێمانی، ناوشاری سلێمانی و قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، 8 (هه‌شت) تیرۆریستی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیركران و راپێچی به‌رده‌م یاسا كران.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری و پاش به ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر تێوه‌گلانی ئه‌ندامانی دو تۆڕی داعش له سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و له كاتێكدا گروپێكیان شانه‌ی نوستو بون و ئه‌وی تریان ئاماده‌كارییان ده‌كرد بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمانی دادوه‌ر، ئه‌و تۆڕه تیرۆریستیانه ده‌ستگیر كران.
تۆڕی یه‌كه‌م: گروپی ناو چه‌مچه‌ماڵ، ناوی تیرۆریستان و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامانی گروپه‌كه و كرده‌وه تاوانكارییه‌كانیان:
یه‌كه‌م: (عه‌لی محه‌مه‌د علی) ناسراو به ئه‌بو ئه‌نه‌س، ئه‌میری ئه‌منیی داعش بوه له ویلایه‌تی موصڵ و پاش رزگاركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ناوبراو له نێوان ره‌ققه‌ی سوریا، و فه‌لوجه و جزیره و كه‌ركوك جێ گۆڕكێی كردوه و به‌رده‌وامیش بوه له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژ به خه‌ڵكی سوریا و عێراق. ئه‌بو ئه‌نه‌س به نیازبوه به رێگه‌ی ته‌قینه‌وه، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات.
دوه‌م: (محه‌مه‌د حسێن محه‌مه‌د) كه له‌ناو تۆڕه تیرۆریستییه‌كه‌ی دا ئه‌ركی ئاماده‌كردنی بۆمبی چێندراوی بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی پێ سپێردراوه. ناوبراو شاره‌زایی ته‌واوی په‌یدا كردوه له ئاماده‌كردنی بۆمب و ته‌قاندنه‌وه‌ی به هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كاندا و، پێشتر ده‌ستی هه‌بوه له‌بۆمبڕێژكردنی ئوتومبیل و ته‌قاندنه‌وه‌یدا.
سێیه‌م: (جومعه جاسم محه‌مه‌د) یه‌كێكی تره له تیرۆریسته مه‌ترسیداره‌كانی داعش له‌ناو گروپه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ. ناوبراو سه‌ر به كه‌تیبه‌ی (ئینغیماسی)ی داعش بوه و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌بو ئه‌نه‌س و محمد حسین دا به‌نیاز بون كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
چواره‌م: (ئه‌حمه‌د عومه‌ر زێدان) ناسراو به ئه‌بو حه‌مودی، به‌رپرسی شه‌رعیی گروپه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بوه و پێشتریش له حه‌مدانییه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه‌دا، به‌رپرسی شه‌رعی بوه.
پێنجه‌م: (عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د عومه‌ر) چه‌كداری متمانه‌پێكراوی گروپه‌كه و شاره‌زای به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ناص بوه.
شه‌شه‌م: (فراس عجاج) چه‌كداری متمانه‌پێكراوی گروپه‌كه بوه و به‌شداربوه له ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی تیرۆریستی دژ به هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
تۆڕی دوه‌م، شانه‌ی نوستوی ناو سلێمانی، ناوی تیرۆریستان و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامان و كرده‌وه تاوانكارییه‌كان.
یه‌كه‌م: (ره‌عد سلیم ئه‌حمه‌د)، (ئه‌میری سه‌ربازی)ی داعش و پاشان (ئه‌میری دیوانی زه‌كات) بوه، له دوای به‌دواداچونی تیمه تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ ئه‌م تاوانباره، ده‌ركه‌وتوه كه پێشتر دو برای ناوبراو به فه‌رمانی داعش خۆیان به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقدا ته‌قاندۆته‌وه.
دوه‌م: (عومه‌ر جاسم محه‌مه‌د)، ئه‌ندامی شانه‌ی نوستوی داعش بوه له شاری سلێمانی و پێشتر له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ناوچه‌كانی تری عێراق به‌شدار بوه.