پسپۆرێکی بواری کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کاریگەری شەپۆلە بارانەکە بەردەوامە و سبەینێ ئەگەری هەیە بازنەیەکی فراوانتر لەناوچەکان بگرێتەوەو پلەی گەرماش زیاتر دادەبەزێت.
محەمەد کەلاری پسپۆری بواری کەشناسی پێشبینی دەکات کە ئەگەری باران بارین هەیە لە سنوری دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی و سۆران و باڵەکایەتی و قەڵادزێ و ماوەت و خۆرهەڵاتی سلێمانی و ناوچەشاخاویەکانی پارێزگای هەولێر و ڕانیە.
هەروەها دەشڵێت " ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان هەور و خۆرەبێت".
ئەو پسپۆرە ئەوەش دەخاتەڕوو کە پلەکانی گەرما ٢ پلەی تر نزمەبێتەوە و خێرای با بەڕێژەی ٣٠ کیلۆمەتر چالاکە، هەروەها ئەگەری هەورە بروسکەش هەیە.
چەند رۆژێکە پلەی گەرما دابەزیووەو لە چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان نمە باران دەبارێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوی و بەرزەکان.