كورد داوایه‌كی ئەمەریکای ڕه‌تكرده‌وه
سەركردایەتی كورد پێش سەردانەی جۆن كیری بۆ هەولێر، داوایەكی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رەتدەكاتەوەوە.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کرد، ئەو کاتەی (جۆن كیری) لەبەغدا بوو، گەورەبەرپرسێکی ناردبوو بۆ کوردستان تا ڕازییان بکات بەوەی شاندێک بنێردرێتە بەغدا تا لەوێ دیداریان لەگەڵدا ساز بدات، بەڵام سه‌ركردایه‌تیی كورد داوا‌كەی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ڕه‌ت كردووه‌وه و بە گەورەبەرپرسە ئەمەریکاییەکەی وتبوو كه‌وا ئه‌و خۆی بێت بۆ هه‌ولێر.
(فواد حوسێن) گوتیشی، "به‌ڕێز كیری هاتووه به هیوای ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی كوردی و پێشمه‌رگه باش مه‌شقپێكراوه‌كه‌ی ڕازی بكات به پاڵپشتیكردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ پاراستنی یه‌كێتیی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانیی نوێ له به‌غدا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش)."
ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، له چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (گلۆب ئه‌ند میل)، کە ڕۆژنامەنووس (مارك ماكینون) چوارشەممەی ڕابرد سازی داوە نووسیویەتی، ئێستا كورده‌كانی عێراق كه ژماره‌یان شه‌ش ملیۆن كه‌سه، هیوا و ئاواتیان به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆییه. له كۆنه‌وه ده‌پرسن دواڕۆژێان چی ده‌بێت له وڵاتێك كه چه‌ندین گرووپی تیرۆرستی له عه‌ره‌بی سوننه و میلیشیاكانی عه‌ره‌بی شیعه‌ی تێدایه و ئێستاكه هه‌ردوو هێز باڵاده‌ستن له‌م شوێنانه. فواد حوسێن له‌و باوه‌ڕه‌دایه "ئێستا كات بۆ كورده‌كان كه زۆربه‌یان موسڵمانی سوننه‌ن، لەبارە"، بەڵام به زمانێكی تایبه‌ت به خۆیان قسه ده‌كه‌ن و كولتوور و ڕۆشنبیریی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكرێت، پێویسته خۆیان دوور بگرن له‌و پشێوییه‌ی كه باشووری گرتووەته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ڕابگه‌یه‌نن.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان(فوئاد حوسێن) وتی "بڕیاردان لە چاره‌نووس مافی خۆمانه، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به هه‌وڵ و تێكۆشانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌یه" پاشان گوتی "ئێمه ناتوانین بوه‌ستین و هیچ شتێك نه‌كه‌ین. ئێمه پرۆسه‌ی گفتوگۆكردنی ئه‌م بابه‌ته له ناو كۆمەڵگاكه‌مان ده‌ست پێ ده‌كه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستی به ئاماده‌كردنی زه‌وینه هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی".
PM:05:57:01/07/2014