بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆبوونه‌وهو بەپێی راگەیاندراوێک داوای لەسەرۆک عەشرەتەکان کردووە پشتیوانی لە یەکێتی بکەن.
لە راگەیاندراوێکدا کە لە میدیاکانی یەکێتییەوە بڵاوکراوەتەوە، بافل تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ سەرۆک عەشرەت و کەسایەتییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی کۆبۆتەوەو داوایکردووە، " وه‌ك چۆن له رابردوودا هاوكار و پشتیوانی یه‌كێتی بوون، داواتان لێده‌كه‌ین ئێستاش به‌ھه‌مان رۆحییه‌ته‌وه له‌گه‌ڵمان بن و پێكه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن بنێین".
لەو کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، هەریەک لە رزگاری عەلی و سۆرانی جەمال تاهیر ئامادەی بوون کە بە باڵی لاهور جەنگی هەژمار دەکران، لە کۆبوونەوەدا بافل تاڵەبانی دڵنیایی داوە بە ئاماده‌بووان كه چیتر ده‌سته‌گه‌ری و كاركردن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی قبوڵ ناكه‌ن. لێدان له سه‌روه‌ری یاسا و سیخووڕیكردن به‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خه‌ڵكه‌وه بنبڕ ده‌كه‌ن و هیچ كه‌سێكیش نابوورن و راده‌ستی دادگای ده‌كەن.
هاوسەرۆکی یەکێتی وتشوویەتی " یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ڕێزێكی زۆره‌وه له مێژووی خه‌بات و قوربانیدانی عه‌شیره‌ته‌كانی كوردستان ده‌ڕوانێت و ئه‌وان داینه‌مۆی شۆڕش و پێشه‌نگی گیانفیدایی بوون له‌پێناو كوردستان و یه‌كێتییه‌كه‌ی مام. ئێمه ئه‌و مێژووه دره‌وشاوه‌یه‌ی ئێوه له‌بیرناكه‌ین و یه‌كێتی حزبی ئێوه‌یه".
له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی نێو یه‌كێتییه‌وه هاوسه‌رۆك وتوویەتی" هه‌ر بڕیارێك درابێت له‌پێناو چاكسازی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بووه و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی سنووری سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن. گۆڕانكارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و ده‌مانه‌وێت ژینگه‌یه‌كی له‌بار و ئارام بۆ خه‌ڵكه‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و خزمه‌تگوزاری زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ین. هیچ كه‌سێك له‌سه‌روو یاساوه نه‌بێت و هه‌مووان هه‌ست به ئارامی و سه‌لامه‌تی بكه‌ن. پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ هاووڵاتییان كاری له‌پێشینه‌مان ده‌بێت."