بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ئاب بەشێك لە هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر بەهۆی بێ ئاوییە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و شەقامی ١٠٠ مەتری شارەکەیان داخست.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکی باداوای شاری هەولێر بەهۆی بێ ئاوییەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چوونەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێر و بەو هۆیەوە هاتوچۆیان لەشەقامەكە ڕاگرت.
ماوەی مانگ و نیوێکە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر و دەوروبەری بێ ئاوە و تائێستاش لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە چارەسەری كێشەكە نەكراوە.