" تەرخانکردنی ٧ ملیارو ٦٨٠ ملیۆن دینار کێشەی بێ ئاوی چەمچەماڵ چارەسەر ناکات، کۆن ١٣٠ ملیۆن دۆلار تەرخانکرا لە بانکی کوردستان خەرجنەکرا "


پەرلەمانتارێکی کوردستان پێیوایە ئەو ٧ ملیار و ٦٨٠ هەزار دینارەی حکومەتی هەرێم تەرخانی کردووە بۆ چارەسەری بێ ئاوی چەمچەماڵ، کێشەکە چارەسەر ناکات، پێشتر لە پارەی نەوت ١٣٠ ملیۆن دۆلار دانراوە بۆ ئەو پرۆژەیە، بەڵام لە بانکی کوردستان خەرجنەکرا".

دوێنێ دەرنگانێکی شەو حکومەتی هەرێم بڕیاری دەرکرد بە خەرجکردنی بڕی ٧ ملیار و ٦٨٠ ملیۆن دینار بۆ چارەسەکردنی کەم ئاوی شاری چەمچەماڵ، عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری کوردستان بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند" ئەو پارەیەی دوێنێ حکومەتی هەرێم بڕیاری لەسەر دراوە کێشەکە چارەسەر ناکات، بەڵکو قوڵتری دەکاتەوە، کۆن پێش ساڵی ٢٠١٤ بڕی ١٣٠ ملیۆن دۆلار  لە پارەی نەوت خەرجکرا بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، ئەم پارەیە لەبانکی ئەهلی کوردستان بوو، بەڵام تەرخان نەکرا، گەر ئەو پرۆژەیە جێبەجێبکرایە چارسەری تەواوی کەم ئاوی شاری چەمچەماڵی دەکرد".

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە ئەو بڕە پارەیەی حکومەت کە ٧ ملیار و ٦٨٠ میۆن دینارە و دانراوە بۆ لێدانی بیر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی ئەو شارە نەک کێشەکە چارەسەر ناکات، بەڵکو بۆ ئایندەی ئاوی ژێر زەوی ئەو ناوچەیە دەبێتە کێشە.
   
شەوی رابردوو راگەیه‌ندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە کە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ، لە سەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕیاردرا وەک هەنگاوی یەکەم، بڕی حەفت ملیار و شەشسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەمال خەرج بکرێت" .



PM:12:07:12/08/2021