بەهۆی بێ ئاویەوە لە گەڕەکێکی هەولێر خۆپیشاندانە


لە شاری هەولێر دانیشتوانی گەڕەکی فەرمانبەران بەهۆی بێئاوییەوە گردبوونەتەوە و لە ڕێگای جووت  سایدی گەڕەکەکەیان فەرمانبەرانیان داخست.

ئەمشەو پێنج شەممە ١٢ ی ئاب بۆ جاری دووەم دانیشتووانی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر گردبوونەتەوە و داوای دابینکردنی ئاو دەکەن بۆ گەڕەکەکەیان کە ماوەی چەندین رۆژە گرفتی بێ ئاوی لە هەولێردا هەیە.

خەڵکەکە جگە لە ناڕەزایەتی دەربڕین ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە چەند رۆژە ئاویان نییەو چیتر لە توانایاندا نییە ئاو بکڕن.
 
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمشەو پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو رایگەیاند کە کێشەی ئاوی گەڕەکی بەداوە بەرەو چارەسەر دەڕوات، هەروەها جەختی کردەوە کە ئەوانەی ئاو بە فێڕۆ دەدەن رووبەڕووی سزا دەبنەوە.




PM:11:49:12/08/2021