حکومەتی هەرێم بڕی ٤ ملیار دینار بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکە ساڵی خەرج دەکات


حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بڕی چوار ملیار دیناری بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی و کەم ئاوی لە هەولێر خەرج بکات.
بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە هەرێمی کوردستان وەکو هەنگاوی یەکەم خەرج کرد.  

لەو راگەیاندنەدا هاتووە" ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە پارێزگاکان خەرج دەکرێت بەمشێوەیەی خوارەوە:  

1- پارێزگای هەولێر 925 ملیۆن دینار.
2- پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین یەک ملیار دینار.
3- پارێزگای دهۆک 575 ملیۆن دینار.  
  
ئەوەشی خستۆتەڕوو "هەر بۆ هەمان بابەت حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار بە مەبەستی خێرا بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەم ئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر خەرج کرد."  



PM:04:45:13/08/2021