"بارزانی لەپەرلەمان وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات كورد(94) ساڵه چاوه‌ڕوانیەتی"
بڕیاره سبەینێ پێنجشه‌ممه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی (ماوە بۆ درێكراوە)ی هه‌رێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكی داخراودا ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بێت، بڕیاریشە "له‌ودانیشتنه‌ی په‌رله‌ماندا بارزانی وتارێك پێشكه‌ش بكات كه كورد چه‌ندین ساڵه چاوه‌ڕوانییه‌تی".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بین، وتوشیه‌تی"له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم وتارێكی مێژوی پێشكه‌ش ده‌كات، كه كورد ماوه‌ی (94) ساڵه وه‌ك دروشم هه‌ڵیگرتوه‌و چاوه‌ڕوانی ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، ڕۆژی پێنجشه‌ممه (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێم له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده ده‌بێت‌و ڕونكردنه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم‌و شاری كه‌ركوك ده‌دات.
PM:02:55:02/07/2014