بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ئاب بەشێك لە هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بەهۆی بێ ئاوییە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و شەقامێکی سەرەکی شارەکەیان داخست.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتوانی ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی بەهۆی بێ ئاویی و نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی دیکەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لەئێستاشدا رێگەی سەرەکی قەرەداغ-سلێمانییان داخست.
بەشداربوویەکی خۆپیشاندانهكه گلهیی له حكومهت كرد و بە میدیاکانی ڕاگەیاند" حکومەت بەرپرسیارە و ماوەی چەندین ساڵە بێ ئاوین و حکومەت بەدەم داواکارییەکانمانەوە نایەت".
دەشڵێن" تەنکەرێک ئاو بە ٢٠ هەزار دینار دەکڕین، توانای کڕینی ئاومان نەماوە".