وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی بۆ فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دەرکرد

دارایی هەرێم ڕێنماییەکی تایبەتی بۆ فەرمانبەران دەرکرد کە تایبەتە بە تەمەنی خانەنشینی و بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینیش. 

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ڕۆژی ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢١ دەرچووە، تێیدا ئاماژە بە چۆنیەتیی چەسپاندنی تەمەنی فەرمانبەران بۆ بواری خانەنشینبوون كراوە و دەڵێت" چەسپاندنی تەمەنی ڕاستیی فەرمانبەر، یان خانەنشینكراو لەسەر ئەو بەڵگەیە دەبێت كە پێی دادەمەزرێت، یان تەمەنی دەچەسپێت و كار ناكرێت بە هیچ راستكردنەوەیەكی داد، یان كارگێڕی كە لە پاشان دەردەچێت".  

لە نوسراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، پاڵپشت بە لیژنەی پێداچوونەوە بە رێنوێنییە داراییەكان و پاڵپشت بە نوسراوی دیوانی چاودێری دارایی ئەو رێنوێنییە دەركراوە.



PM:04:46:15/08/2021