وه‌زیری پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و جێگرانی سه‌رجه‌م لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبۆوه‌و، لە کۆبوونەوەکەدا شۆڕش ئیسماعیل جه‌ختیكرده‌وه كه پابه‌ندی ئه‌رك و دیسپلینه سه‌ربازییه‌كان بن و به‌زانستی سه‌ربازی نوێ كه هاوتا بێت له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و جێگرانی ته‌واوی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبۆوه، له كۆبونه‌وه‌کەدا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌ركان و جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌ركان و به‌رێوه‌به‌ری ژمێریاری ئاماده‌بوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد زیاتر پابه‌ندبن به دیسپلینه سه‌ربازییه‌كان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركیان و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر تاك به‌تاكی پێشمه‌رگه‌كان كه باشتر پابه‌ندی ده‌وام و ئه‌ركیان بن.
وتیشی" به‌وردی كاربكه‌ن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری نیشتمانی پێشمه‌رگه و میتۆده‌كانی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یمان".
له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه داوایكرد فه‌رمانده‌ی لیواكان ستراتیژیه‌تی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری دابڕێژن و به‌رده‌وام چاوكراوه‌و ساز و ئاماده‌بن.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌که‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه هۆشداریدا له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی داعش و بۆ ئه‌مه‌ش رایگه‌یاند: دۆخی ئێستای ناوچه‌كه و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش ده‌خوازێت ریزه‌كانتان پته‌وتر بكه‌ن و كه‌موكوڕیه‌كانتان پڕبكه‌نه‌وه و هێزه‌كانتان پابه‌ندی زیاتری مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازییه‌كان بن.
له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی سه‌ربازی و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به پره‌نسیپی پاداشت و سزا كرد له‌و پڕۆسه‌یه‌دا و داواشیكرد هه‌مووان دووربكه‌ونه‌وه له‌نه‌فه‌سی حزبی و له‌ناو یه‌كه‌كاندا پێشمه‌رگه‌ی خاك و نیشتمان بن، وتیشی" چاوناپۆشین له‌هیچ كرده‌وه‌یه‌كی خراپ و سزای توندی ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌و ریفۆرمی سه‌ربازی".
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ته‌واوی فه‌رمانده‌ی لیواكان پابه‌ندی خۆیان و هێزه‌كانیان بۆ بڕیار‌و راسپارده‌كانی وه‌زاره‌ت دووپاتكرده‌وه‌و سه‌رنج و پێشنیاره‌كانی خۆیان له‌سه‌ر پێداویستی و كه‌م و كوڕیه‌كان خسته‌ڕوو، له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و ستافی وه‌زاره‌ته‌وه به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانیان پێدرا.