نرخی نان بەشێوەیەکی بەرچاو لە سلێمانی بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ لە زۆرێک لە نانەواخانەکانی نیو شاری سلێمانی نرخی نان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە.

لە سەردانی چەندان نانەواخانەی شارەکەدا لەلایەن پەیامنێری ماڵپەڕی " سپی " یەوە نرخی نان بەرزبۆتەوەو پێشووتر بە هەزار دینار ٨ نان دەکڕدرا، بەلآم ئەمرۆ چوار شەممە لە زۆربەی نانەواخانەکان بە هەزار دینار تەنها ٦ نان دەکڕدرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئیدارە خۆجییەکان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی نرخی نان کە پێدوایستیەکی هەموو ژەمێکی خواردنەکانە بەرزنەبێتەوە، بەلآم نانەواخانەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە حکومەت هیچ کارئاسانییەکیان بۆ ناکات و ئارد گرانبووە. 




PM:09:01:18/08/2021