ئەمڕۆ هەینی بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای كەلار-سلێمانی حەوت سەر نشین برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای( كەلار ـ سلێمانی) نزیك شارەدێی مەیدان ئۆتۆمبێلێكی جۆری هیۆندا ئەلەنترا وەرگەڕا.
هاوكات ڕاشیگەیاندووە" بەهۆی ڕووداوەكەوە حەوت كەس بریندار بوون، كە دوو ژن و دوو پیاو سێ منداڵ بوون و بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمد كەلاری لە شارەدێی باوەنور و سێ لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراون".