ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەكی دهۆك - زاخۆ رووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا، کە بەهۆیەوە پێنج کەس بریندرابوون.
ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک رایگەیاند" نێوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگەی سەرەكی دهۆك - زاخۆ نزیك شارەدێی باتێل لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی ئۆپل و بارهەڵگرێكی مارسیدیس روویدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی رووداوەکە پێنج کەس برینداربوون، هەروەها رووداوەکە زیانێکی زۆری مادیشی لێکەوتەوە.