بەهۆی کێشەی کارەباوە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر بێ ئاو دەبن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوو ئاوەڕۆی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت" كه‌ بەهۆی کێشەی کارەباوە هەردوو پرۆژەی ئیفرازی یەک‌ و دووی هەولێر وەستاوە". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی دروستبونی کێشەیەکی کارەبا، هەردوو پرۆژەی ئاوی ئیفرازی یەک‌ و دوو وەستاوه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێستا تیمەکانی چاککردنەوە لە ماوەی کەمتر لەنیو کاتژمێری دیکە کێشەکە چارەسەر دەکەن و وێستگەکان بەکار دەخەنەوە، بەهۆی ئەوەشەوە ئێستا چەند گەڕەکێکی هەولێر بێ ئاوبووە. 


PM:05:40:20/08/2021