گەرمیان.. بەیانی ئەمڕۆ ماتۆڕسوارێك گیانی لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ماتۆڕسوارێك لە گردەگۆزینە بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لەجۆری پێكدادان گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" بەیانی ئەمڕۆ (شەممە) كاتژمێر ٤:٠٠ لە گردەگۆزینەی سەر بە قەزای كەلار (ماتۆڕسوارێك و ڕافیعە)یەك، پێكیاندا دا و لێخوڕی ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستدا". 

ڕاشیگەیاندووە" (ڕافیعە)كە بەئاڕستەی كەلار هاتووە و ماتۆڕسكیلەكەش بەپێچەوانەوە لە جووت سایدی ناو گردەگۆزینە پێكیانداداوە". 

ئاشكراشی كردووە، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایكبووی ساڵی (٢٠٠٠)ە، لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردووە.



AM:09:31:21/08/2021