پسپۆرێکی بواری کەشناسی ئاشکرای دەکات کە لە ڕۆژانی ٥ و ٦ ی مانگی داهاتوو ئەیلول باران دەبارێت.
شارەزای بواری کەشناسی ئاراس جەبار، ڕایگەیاند، "بە پێی پێشبینی مۆدێلە ئەمریکیەکان و دوای پێداچوونەوەمان بۆ زانیارییەکان دەرکەوتووە لەسەرەتای مانگی داهاتوودا بەتایبەت لە رۆژانی ٥ و ٦ی مانگەکەدا چاوەروان دەکرێت بارستە ھەوایەکی سارد داببەزێتە سەر حەوزی دەریای ناوەراست و نزمەپاڵەپەستۆیەکی باران پێکبھێنێت بە ئاراستەی ناوچەکانمانەوە".
هەروەها ئەو پسپۆرە دەڵێت " دەتوانین بڵێین ئەوە یەکەم شەپۆلی بارانبارین دەبێت لە ئەمساڵدا و بەیەکجاری کۆتایی بەگەرما دەھێنێت لەناوچەکەدا".
ئەو کەشناسە باس لەوەش دەکات " لەئێستاوە نزمەپاڵەپەستۆی بارانبارین دەرکەوتووە ھاوشێوەی ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥ ڕوویدا بەھەمان شێوە شەپۆلێکی بارانبارین رووی کردە ناوچەکە لەمەودای رۆژانی ٥ بۆ ٧ی مانگی ٩ی ئەو ساڵەدا بارانێکی زۆر باش ھەندێ ناوچەی گرتەوە و و پلەکانی گەرما بەرادەیەکی بەرچاو نزمبوونەوە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە بڵێین وەک ساڵی ٢٠١٥ بارانبارین زۆر دەبێت یان ھاوشێوەی ئەو ساڵە دەبێت".
ئاراس جەبار دەشڵێت "بە گشتی ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە دوو رۆژی داهاتوودا ناوچەکە دەگرێتەوە کۆتا شەپۆلی گەرمادەبێت و تا کۆتایی مانگ".