کاتی ناردنی ٢٠٠ ملیارە دینارەکەی بەغدا راگەیەندرا

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کاتی ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ی له‌به‌غداوه‌ رایگه‌یاند.

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ لێدوانێكدا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاندووە،" له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتودا، حكومه‌تی فیدڕاڵ ٢٠٠ ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ و خاڵه‌ سنوریه‌كان، موچه‌ی مانگی ئابی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت".

جوتیار عادل وتیشی،"ڕۆژی ٢٥ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ به‌بێ لێبڕین ده‌كرێت".

لەگەڵ گەیشتنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا، بۆ دووەم مانگە  حکومەتی هەرێم بێ پاشەکەوت مووچە دابەشدەکات.




AM:12:37:22/08/2021