هاوسهرۆكی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان، لاهور شێخ جهنگی پهیامێكی بهپهله ئاراستهی سهركردایهتی یهكێتی دهكاتو ئاگاداریان دهكاتهوه کە ئەو هیچ رێککەوتنێکی لەگەڵ هاوسەرۆکی یەکێتی دا نەکردووە تا بۆ ماوەیەکی کاتی بچێتە دەرەوەی وڵات.
نوسینگهی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی لهڕونكردنهوهیهكدا دەڵێت " ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئابی 2021 چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی بانگهێشتکراون بۆ دەباشانو پێیانڕاگەیاندون کە گوایە ڕێککەوتنێک کراوە لەنێوان بەڕێزان هاوسەرۆکانی یەکێتیی، بۆ ئەوەی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی بۆ ماوەیەکی کاتی بچێتە دەرەوەی وڵات".
لەو راگەیەندراوەشدا هاتووە، "لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یهكێتی هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی بەگشتیو بەتایبەت ئەوانەی بەبیانوی جیاواز بانگکرابون ئاگاداردەکاتەوە، کە ئهو دورو نزیک ئاگاداری سەرلەبەری ئەو خاڵانە نییە کە خراوەتە بەردەمیانو دورن لەڕاستییەوە، بەهیچ شێوەیەکیش ڕێککەوتنی لەمجۆرە نەکراوەو ناشکرێت".
باس لەوەش دەکات " بەئەندامانو کادیرو لایەنگرانو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ڕادەگەیەنین، کە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی داوایکردوە بۆ هەر بابەتێک کە بیانەوێت باسی لێوەبکەن دەبێت لەڕێگەی کۆبونەوەی ڕەسمیی ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە بێت، کە بەرزترین ئۆرگانی حزبییە".
ئەوە لە کاتێکدایە دوو رۆژ لەمەوبەر وەفدێکی مەکتەبی سیاسی سەردانی لاهور جەنگیان کردووەو پێیان راگەیاندووە کە ماوەیەک بچێتە دەرەوەی وڵات.