هاتوچۆى سۆران ڕایدەگەیەنێت" ئەو ئۆتۆمبێلانەى كه له ناو شار رادەوستن دەستیان بە سەردا دەگیرێت".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هەموو ئەو ئۆتۆمبیلانەی بێ سەرەتان وەك ( مانفێست، تابلۆی بیانی، تابلۆی ساختە، بێ تابلۆ و ژمارەی كاتی ماوە بەسەر چوو)، كە لە ناو شار رادەوستن دەستیان بە سەر دادەگیرێت و بە كرێنی هاتووچۆ دەگوازرێنەوە بۆ گەراجی بەرێوەبەرایەتیەكە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی بریاری ژمارە (٧٩ /سالی ٢٠١٦) بڕی حەفتا و پێنج هەزار دینار رسوماتی گواستنەوەی كرێن بەپسولەی (٦٨ێ) لێیان وەردەگیرێت دواتر بەپێی بەیانی ژمارە (١ و ٧) سالی ٢٠١٦ رێكاری یاساییان لەگەلدا دەكرێت.