بارزانی‌ بۆ په‌ڕله‌مان: رۆژێك دیاری بكەین بۆ ریفراندۆم

كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ مه‌سعود بارزانی‌ له‌په‌ڕله‌مانی‌ كوردستان كۆتاییهات و تیایدا بارزانی‌ قسه‌ی‌ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك كرد و داوای‌ له‌ په‌ڕله‌مان كرد رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم دیاریبكه‌ن.


سەرۆکی (ماوە بۆ درێژكراو)ی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان رایگەیاند، "ئەوەی دەیبینین شکستی سیاسەتی مالیکییە لە عێراق و 6 مانگ پێش ئێستا پێمان وتن، بەڵام گوێیان  پێنەداین".

بارزانی جەختی لەوەشکردەوە كە كه‌ركوك و ناوچه‌كانی‌ تر كوردستانین و چۆڵیان ناكه‌ین و  هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ش له‌و ناوچانه‌ ده‌مێننه‌وه‌و ناكشێنه‌وه‌. هەروەها  داوای لە پەرلەمانتارانی کوردستانیش کرد، هاوکاری بکەن "بۆ دیاریکردنی رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاندووە، "پشتگیری نێودەوڵەتیمان هەیە و ئەوانەی پشتگیریشمان ناکەن، دژایەتیمان ناکەن".

هاوکات، بارزانی داوای لە پەرلەمانتاران کردووە، "یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان پەسەند بکەن".




PM:02:04:03/07/2014