بەیانی ئەمڕۆ هەینی منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ لە ناو دەریاچەی دوکان خنکا.
بەپێی زانیارییەكانی (سپی)، کاتژمێر ٤:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ ٢٧ی ئاب منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵ، بەڕەگەز توركمان لە كاتی مەلەكردندا لەناو ئاوی زێی دوكان خنكا.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لە ئێستادا تەرمەكەی دەرهێنراوە و بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشكی دادوەری شاری سلێمانی كراوە.
ئەو مێردمنداڵەی خنکاوە تەمەنی هەشت ساڵ بووە و دانیشتووی شاری کەرکوک بووە، بەمەبەستى گەشتکردن لەگەڵ کەسکارەکەی رووى لە سەیرانگاى دوکان کردبوو.