داواده‌كرێت منداڵی به‌رپرسه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی شەڕ بكرێن
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، خانه‌نشینه پله باڵاكان و منداڵه‌كانی خۆیان ببه‌ن بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌مپینی هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ریدا كە وێنەیەكی دەست سپی میدیا كەوتووە، داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات، كه بڕیارێك ده‌ربكات بۆ ئه‌و هه‌زاران وه‌زیرو په‌رله‌مانتار و راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و پێشمه‌رگه‌ی فه‌رماندانه‌ی كه تا ئێستا به‌شی زۆری به‌رهه‌می تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌ی دێرین بۆ ئه‌وان و منداڵه‌كانی به‌رپرسان بووه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: خانه نشینه پله باڵاكان و منداڵه‌كانی خۆتان ببه‌ن بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وپێش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانێكی ده‌ركرد بۆ پێشمه‌رگه دێرینه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له ئاماده‌باشیدان بن بۆ به‌شداریكردن له به‌ره‌كانی شه‌ڕ، بێشك ئه‌و پێشمه‌رگانه كه ئێستا زۆربه‌یان موچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌یان 7% موچه‌ی خانه‌نشینی پله باڵاكانه به تایبه‌ت وه‌زیرو په‌رله‌مانتارانه و هه‌ر یه‌كه‌یان هه‌زاران جاری ئه‌وانیش ماندووبوونه, هه‌میشه له‌ئاماده باشیدا ده‌بن, به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆكیش زۆریان خۆیان ناونووس كردبوو بۆ به‌شداریكردن له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ, وه‌لێ باشتره سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیارێك ده‌ربكات بۆ ئه‌و هه‌زاران وه‌زیرو په‌رله‌مانتار و راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌ی علوجانه كه تا ئێستا به‌شی زۆری به‌رهه‌می تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌ی دێرین بۆ ئه‌وان و منداڵه‌كانی به‌رپرسان بووه, داواتان لێده‌كه‌ین فه‌رمان ده‌ربكه‌ن با منداڵه‌كانی خۆتان و ئه‌وانیش به‌شدار بن له به‌ره‌كانی شه‌ڕ, له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شی زۆری داهات و سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان بۆ ئه‌وانه, ته‌نها منداڵی هه‌ژاران راپێچی به‌ره‌كانی شه‌ڕ مه‌كه‌ن, داكۆكی له‌نیشتیمان پێویستی به‌چوونی منداڵه‌كانی خۆتان و پله باڵاكانه, هه‌ر چین و توێژه با به‌پێی داهاتیان له سامانی گشتی به‌شداری بكه‌ن له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ.
هاوكات داواكارین له سه‌رۆكی به بڕیار سه‌فره سیاحیه‌كانی به‌رپرسان بۆ به‌ره‌كانی پشته‌وه‌ی شه‌ڕ قه‌ده‌غه بكات, چونكه ئه‌و سه‌فره سیاحیانه زۆر ئازاری هێزی پێشمه‌رگه‌و هاووڵاتیانی كوردستان ده‌دات.
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری
3-7-2014
PM:05:53:03/07/2014