به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی هه‌رێمى كوردستان لە نوسراوێکدا بڕیارێكى له‌باره‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینی پله تایبه‌ته‌كانه‌وه دەرکرد و دەڵێت" تەنها ئەو کەسانە مووچەی خانەنشینی پلەی باڵا وەردەگرن کە لە پۆستەکانیاندا رۆڵیان هەبووە".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کردووە و واژووی حازم ئیسماعیل رەمەزان بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی لەسەرە، بڕیاردراوە" ئەو کەسانەی بە کرداری لە پۆستی باڵادا کاریان کردووە وەک (ئەندام پەرلەمان، وەزیر، بریکاری وەزیر، راوێژکار، بەڕێوەبەری گشتی) مووچه‌ى خانه‌نشینی هه‌مواركراویان بۆ خه‌رج دەکرێت".
لە نوسراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو خانەشینانەی کە راژەی پێویستییان نییە بۆ شایستەی خانەنشینی و لەگەڵ یاسای چاکسازی ناگونجێن مووچەکانیان بۆ خەرجناکرێت، تا ئەو کاتەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین دەکەن بە مەبەستی هێنانی کەم و کورتی دۆسیەکانیان.