سبەی ٥ شەممە مووچەی ١٨ وەزارەت و دەزگا دابەشدەکرێت


بڕیارە سبەی پێنج شەممە ٢ی ئەیلول مووچەی مانگی ئابی ١٨ وەزارەت و دەزگا و فەرمانگە دابەشبکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " کە لەوەزارەتی داراییەوە دەستی کەوتووە مووچەی بەبێ لێبڕینی وەزارەت و دەزگاکان دابەشدەکرێت:وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، وەزارەتی خوێندنی باڵا کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزارەتی پلادانان".

ئەمڕۆش، موچەی ئەنجومەنى ئاسایش و دەزگای ئاسایش لەگەڵ موچەى خانەنشینانى پێشمەرگە به‌بێ لێبڕین دابه‌شدەکرێت. 
 
دوو مانگە حکومەتی هەرێم بەبێ لێبڕین مووچە دابەشدەکات، ئەویش دوای ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا کە وەزیری دارایی عێراق جەختی کردەوە کە وەک مەسەلەیەکی مرۆی ئەو پارەیە دەنێرن.




AM:11:04:01/09/2021