بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلارەوە لە ڕێگای ئاگاداری نامەیەکەوە کە ئاراستەی قوتابخانەکان کراوە رۆژی یەکشەممە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلاردا کە ئاراستەی قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەکەی کردووە، ئاماژە بەوە کراوە رۆژی یەکشەممە (٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١) شایستەی دارایی مانگی شوباتی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ٢٠ هەزار مامۆستای وانەبیژ هەیە کە ئەمانە دانەمەزراوون و پێشتر حکومەتی هەرێم شایستەیەکی دیاریکراوی بۆ بڕیبوونەوە بەبڕی ٣٠٠ هەزار بۆ مامۆستایانی هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس و ٢٥٠ هەزار دینار بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم.
بەڵام لەم مانگەوە بەپێی بەشە وانەکان شایستەی داراییان بۆ خەرج دەکرێت و ئەوەش نارەزایەتییەکی زۆری لەلای مامۆستایانی وانەبێژ دروستکردووە.